ڤیدیۆ‌

رزگار كردنی كچێك


چەند ھەستێکی گەورەیە لەسەر دەستی تۆ مرۆڤێک لە مردن رزگاری ببێت، ھیچ میدالێکی شەرەف لەو ھەستە گەورەترو مەزنتر نییە، چەند چرکەیەکی دەمێنێت و پیاوێک کچێک لەمردن رزگاردەکات. کچێکی خەڵکی چین ھاوشان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا لەوێستگەیەکی شەمەندۆفێردا وەستاوە، لەگەڵ ھاتنی شەمەندۆفێرەکەدا کچەکە دەیەوێت خۆی بخاتە ژێری و کۆتایی بەژیانی خۆی بھێنێت، بەڵام یەکێک لەپیاوانی ئەمنی نێو وێستگەکە رزگاری دەکات و ژیانی بۆ دەگەڕێنێتەوە کە چەند چرکەیەکی مابوو ھەموو شتێک کۆتایی پێبێت. ئەو کچە لەنێو وێستگەی شیانیۆ لە ھەرێمی فوجیان ئەو کارە دەکات و دەیەوێت لەڕێگەی ھێڵی شەمەندۆفێرەکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی بھێنێت. ئەو کاتەی کارمەندی نێو وێستگەکە بەھانای کچەکەوە دەچێت و ژیانی رزگاردەکات، دەستبەجێ ھەردووکیان بەزەویدا دەکەون، بەڵام تەلەفزیۆنێکی چین ئاشکرایکردووە کە تووشی پێکانی قورس نەھاتوون. ئەو گرتە ڤیدیۆییە فێرمان دەکات کە ھەمیشە بتوانین بۆ چواردەورەکەمان سوودی گەورەی مەعنەویمان ھەبێت، ئەو پیاوە گەورەترین میدالی مەعنەوی وەرگرتووە و تا دنیایە شانازی مەزنی بۆ خۆی تۆمارکردووە، چونکە رەنگە ئەو ساتەی کچەکە بیری لە خۆکوشتن کردبێتەوە کێشەیەک بەرۆکی گرتبێت، بەڵام ھەمیشە گشت شتگەلێک چارەسەری ھەیە کاتێک دێنە بەردەمی مرۆڤەکان تەنانەت کێشەکانیشمان.

بینین :1010
زیاتر
1