ڤیدیۆ‌

مۆدیلی تازەی ڤۆڵكسواگن نمایشكرا


کۆمپانیای ڤۆڵکسواگنی ئەڵمانی نوێترین ئۆتۆمبێلی دووڕەگی (بەنزین و کارەبا)ی لە جۆری (Phideon GTE/PHEV)ی ھاوشێوەی ئۆتۆمبێلی سیدانی لەپێشانگای شەنگھای نێودەوڵەتی خستەڕوو. دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە کە ھاوڕێی ژینگەیە تەواو ھاوشێوەی ئۆتۆمبێلی سیدانی ئاساییە و تایبەتمەندی جیاکەرەوەی لەوەدایە کە ویلی تایەکانی نوێن و لایت و گڵۆپی ئیشارەتەکانی لەجۆری GTE یە. ئەم مۆدێلەی ڤۆڵکسواگنە ئەڵمانییە یەکەم ئۆتۆمبێلی دوو ڕەگی ئەڵمانییە و لەوڵاتی چین بەرھەمدەھێنرێت، بەپێ وتەی نوێنەرانی ئەو کۆمپانیایە ئەم ئۆتۆمبێلە بەسێ سیستم کاردەکات کەتیایدا سیستمی کارەبایی و دووڕەگیش لەخۆدەگرێتەوە. ئۆتۆمبێلەکە بزوێنەرێکی کارەبایی دەبێت لەگەڵ بزوێنەریکی تری چوار پستۆنی کە قەبارەی ٢.٠ دەبێت و کار بەبەنزین دەکات، بەتوانایەک کە دەگاتە ٢٤٥ ئەسپ و بڕی ٢.٣ لیتر بەنزین بۆماوەی ١٠٠ کیلۆمەتر خەرجدەکات. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوەتی بارگاوی کرابێتەوە ئەوا دەتوانێت بۆماوەی ٨٥٠ کیلۆمەتر بڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی دوو کاتژمێردا ئۆتۆمبێلەکە تەواو بارگاوی دەبێتەوە.

بینین :1086
زیاتر
1