ڤیدیۆ‌

ڤیدیۆ : دایکی بۆمبەکان


شارەزایان گومانی خۆیان لە بەرامبەر ھێزی وێرانکردنی گەورەترین بۆمبی ئەتۆمی کە بە دایکی بۆمبەکان بەناودەبرێت نیشاندەدەن ئەمەش دوای ئەنجامدانی پشکنین لە شوێنی کەوتنی ئەو بۆمبە لە رۆژھەڵاتی ئەفغانستان. رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دوێنێ شەممە بڵاویکردەوە کە شارەزایان لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو بۆمبەکە زیانی کەمتربووە لەوەی کە سەرەتا راگەیەندرابوو. بەرپرسانی ئەمەریکی و ئەفغانی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو رایانگەیاند کە زیانی زۆر گەیەندراوە بە تۆڕی تونێلەکانی داعش لە ویلایەتی نەنگھار لە رۆژھەڵاتی ئەفغانستان و ئەوکات رایانگەیاند کە زیاتر لە ٩٠ چەکداری داعش کوژراون. شارەزایانی پەیمانگای "ئەلسیس" بۆ شیکاری جوگرافی ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە پێی وێنەکانی مانگی دەستکرد و گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەی سێ رەھەندی بۆ پشکنینی قەبارەی رووخاندن لە ئەنجامی "دایکی بۆمبەکان" کە دەرکەوتووە بۆمبەکە ٣٨ خانو و ٦٩ درەختی لە بازنەی ١٥٠ مەتر لەناوبردووە، ئەمەش بەپێی بەیاننامەی بەرپرسانی ناوچەکە بووە کە باسی وێرانبوونی خانوویان لە دووری ٣٢٠٠ مەترەوە کردووە، ئەو ژمارەیەش لە کوژراوان کە ئەمەریکیەکان رایانگەیاندووە پێدەچێت ورد نەبن. ریتشارد بریتان بەڕێوەبەری پەیمانگاکە سەرسوڕمانی خۆی لە ژمارەی کوژراوەکان راگەیاندووەو دەڵێت "تەقینەوەی ئەو بۆمبە لە وەرزی دروێنە بووە و زۆربەی جوتیاران لە نزیک کێڵگەکان بوون لە دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە کە پێدەچێت کوژراونی سڤیل لەناو ئاماری کوژراوە سەربازیەکاندا ھەبن."

بینین :1000
زیاتر
1