ڤیدیۆ‌

ڤیدیۆ: تەقینەوەی فڕۆكەیەك دوای خۆكێشان بە تەلی كارەبادا


گرتەیەکی ڤیدیۆ ساتی کەوتنەخوارەوە و تەقینەوەی فڕۆکەیەک نیشاندەدات دوای ئەوەی نزم دەبێتەوە و خۆی دەکێشێن بە تەلی کارەبا و ترافیکی شەقامێکدا. رووداوەکە لە باکوری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتی ئۆریگۆنە لە ئەمەریکا و فڕۆکەکە سێ سەرنشینی تیادابووە و بە سەلامەتی لەڕووداوەکە ڕزگاریان بووە و فڕۆکەکەش لە جۆری پایبەر پی ئەی ٣٢ بووە . گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن یەکێک لەو شۆفێرانەوە تۆمارکراوە کە لەو کاتەدا لە شەقامێکی نزیک لە ڕووداوەکەدا وەستاوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت فڕۆکەکە خۆی دەکێشێت بە تەلی سەرەوەی یەکێک لە ھێلەکانی کارەبادا و دواتر بەر ستونێکی ترافیکیش دەکەوێـت و گڕێکی زۆری لێدەکەوێتەوە و بەشێکی دەتەقێتەوە و بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ھیچ کەسێک لەو ڕووداوەدا گیانی لە دەست نەداوە.

بینین :974
زیاتر
1