چالاکی ‌
داوەتی وەزارەتی دەرەوە بەبۆنەی ئاهەنگی نەورۆز

ڕۆژی دووشەمە 21-3-2011 سەعات 8ی ئێوارە وەزیری دەرەوەی توركیا بەڕێز ئەحمەد داود ئۆغلو ئێوارە خوانێكی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز لە (ئەنكەرە پاڵاس) سازكردو تیایدا تەواوی سلكی دیپلۆماسی وهەموو سەفیرەكانی كەلەئەنكەرەن و  میدیاكان و كەسایەتییەكی سیاسی زۆری بەم بۆنەیەوە بانكهێشت كردوبەشدارییان لەو ئێوارە خوان وئاهەنگەدا كرد ،كە نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڤال( بەهرۆز گەلالی ) ش  بەنامەی فەرمی بۆ بەشداریكردن لەو ئاهەنگەدا  بانگهێشت كرابو ، وەژمارەیەكی یەكجار زۆر میوان  بۆ ئەو یادو جەژنە  ئامادەبوون .  دوای بەخێرهێنانی میوانان  لەلایەن لێپرسراوی ئاهەنگەكە،ئینجا وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ بەشێكی زۆری میوانان  تۆقەی كرد، لەناویاندا نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بەهەمان شێوە سوپاسی بەڕێز وەزیری دەرەوە، ئەحمەد داود ئۆغلوی  كرد بۆ داوەتەكەو پیرۆزبایكردن لەنەورۆز .لەدوایدا وەزیری دەرەوەی توركیا وتارێكی لەسەر نەورۆز ومانای نەورۆز ومێژووی نەورۆز پێشكەش میوانان كردو بەگەرمیش بەخێرهاتنی هەموو میوانەكانی كردەوەو وتی ئەمە یەكەمجارە ئێمە  ئاهەنگی نەورۆز دەكەین و نەورۆزلەیەكتری  پیرۆز دەكەین .لێرە بەدواوە هەموو ساڵێك ئەو یادە لە21-3 دا دەكەینەوە و نەورۆز لەتەواوی ئەو میللەتانە پیرۆز دەكەین كە یادی نەورۆزلەمڕۆژەدا  دەكەنەوە.وتی ئەمەش نیشانەی دەوڵەمەندی كولتورەكەمانە.هەرلەمیانی ئەو ئێوارە ئاهەنگەدا  نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ سەفیری وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەڕێزفرانسیش یۆزیف ڕیچەردۆنی و سەفیرەی نەمساو سەفیری سویسراو سەفیری ئیرلانداو سەفیری چین و میسرو  سەفیری دەوڵەتی قەتەر و سەفیری عیراق  و سوریا گفتوگۆیان لەسەر وەزعی  سیاسی ناوچەكە كرد و بیرو ڕایان ئالوگۆڕكرد ..هەروەها سەفیری ئەمریكی سڵاو ڕێزی خۆی بۆجەنابی مامجەلال ناردو وتی بەرێز تاڵەبانی دۆستێكی ئازیزو  ڕۆڵی گرنگی بۆ عیراق هەیە  .ئاهەنگەكەش ماوەی 3 سەعاتی خایاند .
 
ئەنكەرە        
ئێوارەی 21-3-2011    
ئاهەنگی نەورۆز 

 

1328 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/05/2015