چاوپێکه‌وتن ‌
دەقی چاوپێکەوتنی بەهرۆز گەڵاڵی لەگەڵ هەفتەنامەی ئاژانس
بەھرۆز گەڵاڵی لەگەڵ هەفتەنامەی ( ئاژانس ) دا چاپێکەوتنێکی سازکردووە کە تیایدا وەڵامی چەند پرسیارێکی ئەو رۆژنامەیەیی داوەتە کە لە خوارەوە دەقی چاوپێکەوتنەکە وەک خۆی دانراوە:

ئاژانس: سەرەتا لەوە دەست پێدەکەین کە روداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا چەند کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تورکیا ھەبوو؟
وەڵام : نازانم کام روداوەتان مەبەستە!ئەگەر مەبەستتان ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەیە؟ پێموایە تورکیا رازی نیە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم .خۆشیان نایشارنەوەو وتویانە  لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عیراقدان.
ئاژانس: سیاسەت مەدارانی تورکیا چۆن دەڕواننە پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان؟
وەڵام : ئەو پرسیارە پیویستە ئاراستەی لێپرسراوانی  حکومەتی تورکیا بکریت .بەڕای من  ئەوە مەسەلەیەکی ناوخۆیی ھەریمی کوردستانە .بەلام پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان  کودەتایەک بو  لەسەر پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان و بەداخەوە لەکەداری کرد  . زیانیکی گەورەشی گەیاند بەناو وناوبانگی کوردو ھەریمی کوردستان لە دەرەوە .
ئاژانس:  مەترسی نییە تورکیا لەدژی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بوەستێتەوە ؟ گرەنتی وەرگیراوە کە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان قبوڵ بکات؟
وەڵام : ھیچ گە رەنتی  وەرنەگیراوە . پیشموایە تورکیا  لە دژی  ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەریمی کوردستانە.ئەوەی بڵێ تورکیا تەئیدی ریفراندۆمی ھەریمی کوردستان دەکات لەگەل خۆی و میللەتەکەشی راستگونیەو ھیچیش لە سیاسەتی تورکیا دەربارەی کورد تینەگەیشتوە.
ئاژانس:  پێشبینی دەکرێت ھەرێم بتوانێت بێ رەزامەندی تورکیا سەربەخۆیی رابگەێنێت؟
وەڵام: راگەیاندنی دەولەتی کوردستان پەیوەستە بە وەزعی ناوخۆی کوردو عیراق و ناوچەکەو ولاتە گەورەکان . برواناکەم مەبەست لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، راگەیاندنی دەولەتی کوردستان بیت .وە برواش ناکەم ریفراندۆم لەو کاتەی کە بۆی دیاریکراوە، ھەر ئەنجامیش بدری .چونکە کۆسپ و تەگەرەی  جدی زۆری لەپیشە.
ئاژانس: مەترسی ئەوە نییە بۆ گوشار لەسەر ئەو پرسە تورکیا رێگری لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم بکات؟ ھەست ناکرێت ئەم گوشارە بە جدی وەرنەگیراوە لەلایەن بەرپرسانی ھەرێمەوە؟
وەڵام : ھە مووگوشاریک ئەگەری ھەیە.پێموایە کاربەدەستانی ھەرێم ھیچ حیساباتیکیان نەکردووە.چونکە نە کۆمەلگەی نێودەوڵەتی تەئیدی ئەنجامدانی  ئەو ریفراندۆمە دەکات نەولاتانی ئیقلیمیش . کوردیش لەناو ھەرێمی کوردستان  لەسەر ئەنجامدانەکەی یەکگرتونیە .ھەروەھا دەریشکەوت کەدیبلوماسیەتی حکومەتی ھەرێم زۆر کوڵەوار و لاوازە و لەمبارەیەوە ھیچی نەکردووە.نمونەش سەفەرە فاشیلە کەی بروکسل بو کەئەنجامیاندا.
ئاژانس:  میدیای تورکیا چی لەسەر ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کورستان دەڵێت ؟ ھەست ناکرێت کە رای گشتی تورکیا زۆر لەگەڵ ئەو ھەنگاوەی تورکیادا نییە؟
وەڵام:  ھیچ .کام ھەنگاو؟
ئاژانس: ئەوەندەی بەرێزت ئاگاداریت بەشی تورکیا لە ھەناردەی نەوتی تورکیا بۆ ھەر بەرمیلێک چەندە؟
وەڵام: لەوانە بپرسە کە نەوتفرۆشن و نەوت دەکڕن.
ئاژانس:  ئۆجەلان دەبینرێت؟ ھەواڵی ھەیە؟رای چۆنە ھیچ دەرکەوتووە؟
وەلام:ماوەیەکە نەبینراوە.نازانم.پرسیارەکانت رون نیە.
ئاژانس:  جێبەجێنەکردنی رێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە بەرامبەر پارتی بێھێزیان ناکات؟
وەڵام: یەکیتی وگۆران پیویستە ریکەوتنامەکەیان جێببە جیبکەن و گویش نەدەنە ھیچ لایەنیک .بێگومان ناکۆکی بکەوێتە نێوان یەکێتی و گوڕان بێھیز دەبن.
ئاژانس:  بەرای بەرێزت باشتر نییە ریفراندۆم بۆماوەیەک دوابخرێت تا پرسە ناوخۆیییکان و  نارەزاییەکانی دەرەوەی یەکلایی دەکرێتەوە؟
وەڵام: ھەرلەبیدایەتەوە پێموابو کە ئەو ریفراندۆمە ئەنجام نادریت و دوای دەخەن.چونکە ھیچ جۆرە ئامادەکارییەکی  سیاسی و دیپلوۆماسیی و ئیداری و مالیی بۆنەکراوە.بۆیە ریفراندۆم بە مەجبوری دوادەکەویت.
 

992 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/08/2017