هەواڵ ‌
بەریتانیا داوا لەفەرمانبەران دەكرێت لە ماڵەكانیانەوە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن
مات هانكوك  وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەلێدوانێكیدا ئاماژەی بەخێرا بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی كرد و رایگەیاند: تائێستا رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا بەرزە و، بەتەنها لە24  سەعاتی رابردوودا 6 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا لەسەرتاسەری بەریتانیادا تۆمار كراون و سەرجەمیشیان ئەنجامی پشكنینەكانیان یەكلایبۆتەوە كە پۆزەتیڤ بوون.
هاوكات حكومەتی بەریتانیا داوای لە فەرمانبەرانی وڵاتەكەی كرد كە لەماڵەكانی خۆیانەوە  كاروبارەكانی  فەرمانگەكانیان رایی بكەن، ئەمە جگە لەكردنەوەی هەندێك فەرمانگە كەپێویستی بەوەهەیە فەرمانبەران راستەوخۆ كارو ئەركی خۆیان ئەنجامبدەن.



GK

58 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/09/2020