هەواڵ ‌
عیراق.. 4 هه‌زارو 224 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زار و 224 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15 ی ئه‌یلولی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراقی فیدراڵ له‌راگه‌یه‌نراوێكدا‌ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی عیراق پشكنین بۆ 22 هه‌زار و 141 نموونه‌ی وه‌رگیراو كراوه‌، به‌وه‌ش كۆی نموونه‌ پشكنینكراوه‌كان گه‌یشته‌ 1 ملیۆن و 948 هه‌زار و 531 پشكنین. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 4 هه‌زار و 214 حاڵه‌ت بووه‌و به‌رزترین ژماره‌ش له‌پارێزگای كه‌ربه‌لا تۆماركراوه‌ كه‌ 465 حاڵه‌ت بووه‌.
هه‌روه‌ها تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق 4 هه‌زار و 224  حاڵه‌تی توشبوونی نوێیان تۆماركردووه‌ و به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له‌پارێزگای به‌غدا/ كه‌رخ تۆماركراون كه‌ 784 حاڵه‌ت بووه‌. 80 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراون، به‌رزترین ژماره‌ش له‌پارێزگای دهۆك  تۆماكراوه‌ كه‌ 12 حاڵه‌ت بووه‌.
 هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌دوا ئاماری حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات:
 كۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 233 هه‌زار و 346  (رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ له‌ 78.1%)
كۆی ژماره‌ی توشبووان: 298 هه‌زار و 702  حاڵه‌ت
كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن: 57 هه‌زار و 190  حاڵه‌ت
 كۆی ژماره‌ی حاڵه‌تٍه‌كان له‌به‌شی چاودێری وورد: 570 كه‌س
كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان: 8166


PUKmedia


27 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/09/2020