هەواڵ ‌
توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم 14 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان 14 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 9 هه‌زار و 170 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه‌ و 551 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 24 كاتژمێری رابردوو 277 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوان گه‌یشته‌ 14 هه‌زار و 134 كه‌س، هه‌روه‌ها 10 توشبوی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته‌ 551 كه‌س، له‌ به‌رامبه‌ردا 94 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ و كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، گه‌یشته‌ 9 هه‌زار و 177 توشبو.
ژماره‌ی قوربانییان و چاكبونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا به‌پێی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان :
ژماره‌ی توشبوان 277 كه‌س :
هه‌ولێر: 202 توشبو
سلێمانی: 23 توشبو
گه‌رمیان: سێ توشبو
دهۆك: 49 توشبو

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه‌ 94 كه‌س :
هه‌ولێر: 82 كه‌س
گه‌رمیان: دوو كه‌س
دهۆك: پێنج كه‌س
هه‌ڵه‌بجه‌: پێنج كه‌س

ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان 10 كه‌س :
هه‌ولێر: حه‌وت توشبو
سلێمانی: یه‌ك توشبو
گه‌رمیان: دوو توشبو



NAWA

18 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/08/2020