هەواڵ ‌
بەبڕیاری حكومەت هیچ كەسێك بەبێ پشكنینی كۆرۆنا رێگەی گەشتی پێنادرێت

 

بەبڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەحكومەتی هەرێم هیچ گەشتیارێك بەبێ ئەنجامدانی پشكنینی كۆرۆنا رێگەی پێنادرێت لەفڕۆكەخانەكانەوە گەشت بكات كە لەسبەینێوە دەستپێدەكاتەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لەسبەینێوە لەئاگادارییەكدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: دوابەدوای بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەرۆژی 1ی ئابی 2020ەوە بەپێی رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەمەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی. دەشڵێت: ئاگاداری گەشتیاران دەكەین كە پێویستە پێش (٤٨) سەعات لە ئەنجامدانی گەشتەكە پشكنینی (PCR) ئەنجام بدەن، بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینەكە.
رونیشیكردوەتەوە: داوا لەهاووڵاتیان دەكەین ئەوانەی كە گەشتەكانیان نزیكە پلە بكەن لە ئەنجامدانی ئەو پشكنینە، بەپێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشكنین گەشتیار رێگەی پێنادرێت گەشت بكات. 

 

PUKmedia
 


34 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/08/2020