هەواڵ ‌
شه‌پۆلی "كۆچی ئابوری" به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ چڕی ده‌ستیپێكرد
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، قه‌یرانی ته‌ندروستی و ئابوری په‌یوه‌ندیدار به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شه‌پۆلێكی بێوێنه‌ی كۆچه‌رانی ئابوری خولقاندوه‌.
رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆچه‌ران له‌رێی ده‌ریاوه‌ ده‌گاته‌ دورگه‌ی لامپیدۆزا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا رایگه‌یاندوه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا گه‌یشتنی كۆچه‌ره‌كان بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دوو هێنده‌ زیادی كردوه‌، به‌جۆرێك به‌له‌مه‌ بچوكه‌كان له‌ كه‌ناراوه‌كانی باكوری ئه‌فریقاوه‌ بێ ئه‌وه‌ی رێیان لێبگیرێت ده‌ریای ناوه‌ڕاست تێده‌په‌ڕێنن.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كان، هه‌فته‌ی رابردو 11 هه‌زار كۆچه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ ئیتاڵیا و نیوه‌یان له‌ تونسه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتون و زۆرینه‌ی نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ لیبیاوه‌ روویان له‌ ئیتاڵیا كردوه‌.


NAWA

16 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/07/2020