هەواڵ ‌
گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق بۆ هاوڵاتیان دەستپێدەكاتەوە
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هاوڵاتییانی عیراق دەستپێدەكاتەوە، بەڵام لەژێر چاودێری و ڕێنماییە تەندروستییەكاندا گەشتەكان ئەنجام دەدرێن.
وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق لە 8ی‌ تەمموزی‌ 2020 نووسراوێكی ئاراستەی‌ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ كردوە‌و تیایدا ئاماژەی‌ بەوەداوە كە ناوەڕۆكی‌ گشتاندنی‌ پێشوویان هەڵدەوەشێننەوە كە تایبەتە بە رێكارەكانی‌ گەشتكردن و جەختی‌ كردۆتەوە كە رێگە بە هەموو هاوڵاتییەك دەدرێت گەشت بۆ دەرەوەی‌ وڵات بكات.
بەپێی ڕێنماییەكانیش، هەر كەسێك دێتە ناو عیراقەوە دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت و ئەگەر نیشانەی كۆرۆنای هەبێت، ئەوا دەنێردرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە. هەر بەپێی ڕێنماییەكان، هەر كەسێك بیەوێت لەعیراقەوە گەشت بكات بۆ دەرەوە، دەبێت كە گەڕایەوە پشكنینی بۆ بكرێت‌و دواتر كەرەنیتین بكرێت.


GK

55 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/07/2020