چاوپێکه‌وتن ‌
بەھرۆز گەڵاڵی بۆ شار پرێس: پارتی نەخشەی سیاسی خۆی کێشاوە و کات بەسەر دەبات
دەقی چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ بەھرۆز گەڵاڵی:

شارپرێس: لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک دانیشتن لەنێوان حزبەکان ئەنجامدران، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکان و ئەزمەی سە رۆکایەتی ھەرێم و گرفتی ئابوری، بەبڕای تۆ تاچەند ئەو کێشانە چارەسەر دەبن؟.
بەھرۆز گەڵاڵی: بە داخە وە ئە و کۆبوونەوانە ھیچ سودێکیان نییە و نابێت، چونکە لایەنی بەرانبەر کە برایانی پارتی دیموکراتی  کوردستانن وەکو پاشکۆی خۆیان سەیری حزبەکانی تردەکەن و ھیچ گوێ نادەنە راو بۆچوونی ئەو حزبانە؟ تەنھا ئەو شتاندە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێ، ھە زار پڕۆژەش بنوسن، پارتی نەخشەی سیاسی خۆی کێَشاوە و کات بەسەر دەبات و حزب و لایە نەکانی خافڵاندووە و ئیدارەیان دەدات تا کاتەکە دەگەیەنێتە ھە ڵبژاردنی دا ھاتوو، ئەگەر ھە ڵبژاردنیش بکرێ؟!. 

شارپرێس: باسی ھە ڵبژاردنت کرد؟ پێتوایە لەوادەی یاسایی خۆیدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت؟ 
بەھرۆز گەڵاڵی: ئەگەر پارتی بزانێ کۆی ژمارەی دەنگو ئە ندام پەرلەمانەکانی زیاتر دەبێت لەکوێ دەنگەکانی یەکێتی و گۆڕان ئەوا ھە ڵبژاردن دەکات، ئەگەرنا بۆ پارتی بارودۆخی ئێستا زۆر باشە پەرلەمانی پەکخستووە و حکومەت چاودێری نەماوە و بەکەیفی خۆی بریار دەدات و کەسیش نیە لەو کابینەی ئێستا بڵێت سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەتکرد بۆ ئەوەت نەکرد. 

شارپرێس: باشە ئەی ئێوە وەک یەکێتی شەریک نین لە حکومە تدا؟ 
بەھرۆز گەڵاڵی: بە بڕوای من نە خێر، یە کێتی خۆی بەو حکومەتە شۆڕکردوتە وە، ھیچ بڕیارێکی سیاسی و ماڵی و پەیوەندییە کان لەم حکومەتە ، بەدەستی لێپرسراوەکانی یە کێتی نیە، بەڵگەم بۆ ئەم قسەیەش، کێ بڕیار دەدات موچە بدرێت یان نە درێت ؟ بێگومان سەرۆکی پارتی یان سەرۆکی حکومەت، کێ بڕیار دەدات ھە رێم داخیلی شەڕ بێت لەگەڵ لایەنێک لەلایەنەکان، بێگومان بڕیار لە دەستی سەرۆکی پارتییە یان سەرۆکی حکومەتە، کێ پێشمەرگە دەجوڵێنێ، بێگومان فەرماندەی گشتی ھێزەکانی پێشمەرگەیان وەزیری پێشمەرگە کە ھە ردووکیان سە ربە پارتین ؟ کێ سیاسەتی دەرەوە بەڕێوە دەبات ؟ بێگومان سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، لە مەلەفی نەوت و گازیش بڕیاردەری یەکەم‌و کۆتایی سێ کەسن  ئەوانیش سەرۆکی پارتی سە رۆکی حکومەت و وەزیری سامانە سروشتییە کان ، یەکێتی لەو حکومەت و کابینەیە ھیچی بە دەست نەماوە، من ھەمووشی ناخەمە خەتای پارتی، بە ڵکو خەتای یە کێتیشی تیدایە ئەگینا بۆ ئەم وەزعە ی قەبوڵە. 

شارپرێس: کەواتە یەکێتیش بە خەتبار دەزانیت لەو پرسانە؟
بەھرۆز گەڵاڵی: بەڵی، ئێستا پارتی لە کەرکوک مودیری ئاسایشی خۆی ھەیە ژمارە ی ئاسایشەکانی پارتی لە ھی یەکێتی زیاترە، باشە پارتی لەدھوک قبوڵی ئەوە دەکات، یەکێتیش مودیریەتی ئاسایش بوو خۆی لە دھوک دابنێ‌و سێ ھەزار ئاسایش بۆخۆی دابمە زرێنی و موچەکە شیان حکومەتی ھەرێم بیدات، بێگومان قەبوڵی ناکات، ئەی بۆ یەکێتی چاوی خۆی قەپات کردووە و خۆی کەڕو لاڵ کردووە و دەنگ ناکات، پارتی قبوڵی ئەوە دەکات یەکێتی نەوتی( سە رگەران ) بە تانکەر بنێرێ بۆ ئیران و بیفروشێ  بێگومان نە خێر، ئە ی باشە خێرە یەکێتی بۆ قەبوڵی ئەوە دەکات، پارتی لە بیرە نەوتەکانی( بایحە سە ن و خە بازە )نەوت ببات و یە کێتیش بێدە نگە، ئەو مەسەلە یە ش بێگومان دیسان خە تای یە کێتیشی تێدایە .

شارپرێس: بەبڕوای ئێوە ئەی  یەکێتی بۆ ئەم دۆخە قبوڵ دەکات ؟ 
بەھرۆز گەڵاڵی: ئە و پرسیارە دە بێت سەرکردە باڵاکانی یەکێتی جە وەڵامی بدەنەوە، بەبروای من تا سە رکردە باڵاکانی یە کێتی تاکو تەرا لە ژێرەوە  لەگەڵ پارتی لە پشتی پەردەوە رێکبکەون،  پارتی وەک حزب  ھیچ حیسابێک بۆ یەکیتی نیشتمانی کوردستان ناکات، چونکە پارتی فێر بووە لە ناو حزبەکانی تر لۆبی بۆ خۆی دروست دەکات ، ھە وڵدەدات لەسەر ھەمووئاستێک ئە ندامانی حزبە کانی تر بە لای خۆیدا رابکێشی، لەلایەک پارتی داوای رێکەوتن لە یەکێتی دەکات ، کەچی لەو لاوە دێت و ھە وڵدە دات کادیرلە یە کێتی، ھەڵدە گەڕێنیتەوە، ئەندامی سەرکردایەتی لێھەڵدەگەڕێنێتەوە، ئەندامی مە کتە بی سیاسی لێھەڵدەگەڕێنێتەوە کە تەواوی تەمەنی خۆیان لە پێناو یەکیتی سەرفکردووە، باشەیە کێتی ئەوە بەرانبەری پارتی بکات، پارتی دونیا ناھەژێنێ ، بێگومان بە ڵی، ئەی یەکێتی بۆ قبوڵی دەکات، بە راستی مرۆڤ عەقڵی رادەوەستێ، تە نانە ت لە پارتیش ناپرسن بۆ لە دژی یەکێتی ئە و سیاسەتە پەیڕەو دەکەی،جاحزبێک ئە وە لە بەرانبەرت بکات،  چۆن بڕوای پێبکەم کە جدییە لەگەڵمان بۆ رێککەوتن .
 
شارپرێس : ئەی یەکێتی چی بکات باشە ؟ 
بەھرۆز گەڵاڵی: ئێستا یەکێتی پێویستە کێشەکانی ناوخۆی چارە سەر بکات، سیاسە تێکی ئابووری و سیاسی و دیپلوماسی روون بۆخۆی دەستنیشان بکات، ئەم لە بەرانبەر ناوخۆ و بە رانبەر دەرو جیران،ھەمیش لە بەرانبەر بە غدا ولە چوا رچێوەی بەرژەوەندی کوردو ئەو نەخشە رێگایەی  کە خۆی دایناوە ھەڵسوکەوت لەگە ڵ حزب و لایەنەکانی تر بکات، ھە ر کە سێکیش لە ناو یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا یان لەسەر ئاستی پارێزگاکان ژێربە ژێری لەگەڵ پارتی لەسەر بابەتێکی تایبەتی وەک نە وت و گاز رێککەوت بە توندی موحاسە بەی بکات و لە وەزیفە و لە یەکێتیش دوریبخاتەوە .

شارپرێس : پارتی دەڵێت لە ھەڵویستی یەکیتی نیگەرانم، چونکە یەکێتی بە شێکە لە حکومە ت‌و  لە شەنگالیش یە کێتی ھەڵوێستی نیە؟ 
بەھرۆز گەڵاڵی: پارتی ھێزیکی بە پارەی حکومەتی ھە رێم لە کوردی رۆژئاوا بە ناوی پێشمەرگە بۆ حزبەکانی سەر بەخۆی دروستکردو بەستویەتیەوە بە زێرەڤانی و وەزارەتی ناوخۆ، پرسی کرد بەمەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەو یەکێتیانەی کە لە ناو حکومە تی ھە رێم لێپرسراون، پارتی کە ھێزی پێشمەرگە ی رۆژی بەڕێکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ ھێزی (یەپەشە) پرسی بە مەکتەبی سیاسی یە کێتی کرد کەنیازیکی وای ھەیە،  ئەمە بانێکە و دوو ھەوا، بەبڕوای من پارتی ھەقی نیە داوای ھە ڵوێست لە یەکێتی بکات،بە پێچەوانەوە پارتی لەھەوڵی ئەوە دایە یەکێتی بە دوای خۆی رابکێشی بێئەوەی پێشی بڵی لەبەرچی، جەنابی سە رۆکی پارتی سەردانی تورکیای کرد کۆمەڵێک کۆبوونەوەی ئەنجامدا، باشە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەی بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی وت، ئەگەر ئێمە شەریکین، بێگومان نەخێر، بۆیە برایانی پارتی ھەقی گلەییان لە یەکێتی نیە.

شارپرێس: چۆن دەتوانرێت پەرلەمان و حکومەت کارابکرێنەوە؟
بەھرۆز گەڵاڵی: بەداخە وە سەرەتا پارتی لە دروستبوونی ئەو کێشەیە بەئەنجامدانی لە یەکەی سیاسی گەورە دەستی پێکرد و پەرلەمانی پەکخست و رێگای لە سەرۆکی پەرلەمان گرت،من سەرۆکی پەرلەمان بومایە بە پێ دەڕویشتم بۆ ھە ولێر با بیانکوشتبامایە، بە بڕوای من کاتی خۆی رێکەوتنی نێوان یەکێتی پارتی کراوە سەرۆکی ھەرێم موقابیلی سەرۆکی کۆمار بووە، نازانم ئە و رێکەوتنامەیە ئێستا ماوە یان نا، بەڵام من خۆم بڕوام وایە پارتی تا ھە ڵبژاردنی داھاتوو مە سەلەکە بەکراوەیی دەھێڵێتەوە، تاکو ئێستا حزبەکانیشی بە ئەنجامدانی کۆڕو کۆبوونەوە باش فریوداون، پارتییەکان دەیانەوێ کەروێشک بەعارەبانە بگرن و ھیچ پەلەشیان نیە، پارەیەکی زۆری نەوتیان کۆکردوتە وە، موچەی خە ڵک نادە ن، بیشیدەن بەو شێوەی ئێستا نەمرو نەژی دەیدەن، چونکە بە داخە وە یە کێتی تا ئێستا ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی نیە لە بەرانبە ر پەکخستنی پەرلەمان، کاتی خۆی کە رێگایان لە سەرۆکی  پەرلەمان گرت بە لێپرسراوانی یەکێتیم وت  ھە ستن لە بەرانبەر ئەم کارە تاکلایەنەیە، با ھە ڵوێست وەربگرین و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانمان لە و کابینە یە بێنینە دەرەوە و حکومەت با ببێتە حکومەتی تاکحزبی، بە قسە یان نەکردین،بۆیە ئەمڕۆش  پارتی ھیچ حسابمان بۆ ناکات، لە داھاتوش کەزانی ئەنجامی دە نگەکانی زۆرباش دەبێت، ئەو کاتە بڕیاری ئەنجامدانی ھە ڵبژاردن دەدەن و دەست دەکە ن بە دابە شکردنی پارە و عەرزە و ئیمتیازات، بێگومان یەکێتی و لایەنەکانی تریش، چونکە کەوتوینەتە دوای ئەجێنداو رۆژەڤی پارتی تا ئێستا ھیچ بە رنامە و پڕۆژەیەکمان نیە بۆ ئە نجامدانی ھەڵبژاردن، چونکە ئێمە سیاسە تی رۆژ بەڕێکردنمان ھەیە، بەرای من یەکێتی دەبێت خۆی کۆبکاتەوە و بڵێ ئیتر بەسە چیتر تەحەمولی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان ناکەم ، چیتر قبول ناکەم نەوت و گاز لە ناوچەکانی کەرکوک وچەمچەماڵ و شیواشوک بفرۆشن و بێ ئە وەی بەڕێک و پێکی موچەی خەڵکیش بدەن، چیتر ئەنجامدانی سیاسەتی تاکڕەوانە بە ناوی حکومەتی ھەرێم قبول ناکەم، بە ڵکو ھەموو شت دەبێت بە حیساب و کیتاب و شە فاف بیت . بەمە دڵی پیشمەرگە قارەمانەکان و میللەتەکەمان خۆش دەکەین و روحی شەھیدە کانیشمان شاد دەکە ین.

1087 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/04/2017