هەواڵ ‌
دوو تووشبووی کۆرۆنا لەدهۆک تۆمارکران

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو هاووڵاتی بەکۆرۆنا لەسنوری پارێزگای دهۆک راگەیاند. 
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی: 
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.



20 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2020