هەواڵ ‌
راوێژكارێكی كازمی: عێراق بۆ دابینكردنی موچەی مانگی حوزەیران تووشی قەیران دەبێت
راوێژكارێكی دارایی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عیراق رایگەیاند، بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران حكومەت رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراق مەزهەر محەمەد ساڵح  راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق وتی: "كۆی گشتی داهاتی مانگی ئایار، كەمتر بووە لە دوو ترلیۆن دینار، لە كاتێكدا عێراق تەنیا بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجییەكانی دیكەی دەوڵەت، پێویستی بە پێنج ترلیۆن دینار هەیە".مەزهەر محەمەد ساڵح، روونیشیكردەوە، "داهاتی نا نەوتی عێراق زۆر كەمە و مانگانە دەوروبەری 100 ملیار دینارە".ئاشكراشیكرد، "حكومەتی بەغدا مووچەی ئەم مانگەی لە رێگەی قەرزكردن لە بانكەكانی ناوخۆ دابینكردووە".باسی لەوەشكرد، "ئێستا بەغدا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران، چونكە داهاتی نەوت لە مانگی ئایاردا زۆر كەم بووە.
هاوكات تیمێكی دارایش پێكهێنراوە بۆ ئەوەی كار لەسەر دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بكەن".

NAWA

23 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2020