هەواڵ ‌
ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق 380 توشبووی تێپەڕاند

تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، 36 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون ژمارەی تەواوی تووشبوووانی گەیشتوەتە 382 تووشبوو. 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت، 36 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە هەشت كەسیان لە بەغدا و نۆ كەسیان لە بەسرەن.  تەندروستیی عێراق راشیگەیاندوە، هەر لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 16  كەسیش لە پەتاكە چاكبوونەتەوە.بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی عێراق، تاوەكو ئێستا 382 كەس تووشبوون، 105 كەس چاكبوونەتەوە و 36 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

MILLET

7 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/03/2020