هەواڵ ‌
شەش کەسی دیکە لە ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە شەش کەسی دیکە لە ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەرەنجامی نوێ پشكنینه‌كانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە لەنێویاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاوی تێدایە".
به‌و پێیه‌ کۆی گشتی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 91 حاڵەت و دوو حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان.

AA

9 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/03/2020