هەواڵ ‌
ته‌ندروستی جیهانی: پێده‌چێت ئه‌مریكا ببێته‌ ناوه‌ندی كۆرۆنا

 

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریدا له‌وه‌ی پێده‌چێت ئه‌مریكا ببێته‌ ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی خێراییه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ژماره‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌دا.
وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: رێكخراوه‌كه‌یان پێشبینی زیادبوونی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان ده‌كات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌سایه‌ی به‌رده‌وام تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ و رێژه‌ی له‌ 85%ی حاڵه‌ته‌ نوێیه‌ تووشبووه‌كان له‌ 24 سه‌عاتی رابردوو له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بووه‌.
وته‌بێژه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: تروسكه‌یه‌ك هیوا له‌ ئیتاڵیا هه‌یه‌ له‌دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی كه‌متری رێژه‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

 

PUKmedia


11 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/03/2020