هەواڵ ‌
تەندروستی ئێران: ژمارەی گیان لەدەستدا بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە 1812 کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا 23 هەزار و 49 کەس توشی کۆرۆنا بون و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوشدا 127 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی مردون گەیشتوەتە هەزار و 812 کەس.
کیانوش جەهنپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 411 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوانی وڵاتەکەی گەیشتوەتە  23 هەزار و 49 کەس.ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە 127 حاڵەتی نوێی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێراندا تۆمارکراون، تا ئێستا کۆی ژمارەی لە وڵاتەکەدا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزار و 812 کەس.جەهانپور باسی لەوەشکرد، "تا ئێستا هەشت هەزار و 374 توشبوی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و  نەخۆشخانەیان جێهێشتو".
ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران لەوتارێکی تەلەفیزیۆنیدا وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ بۆ هاوکاریەکانی وڵاتەکەی و رایگه‌یاند، "سه‌رجه‌م هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیچ نیازێكی وه‌رگرتنی ئه‌و هاوكاریانه‌مان نیه‌".ئاماژەی بەوەشکرد، زانایانی ئه‌مریكا "درۆ ده‌كه‌ن" كه‌ ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت هاوكاری ئێران بكه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وامن له‌زیادكردنی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ریان.رۆحانی باسی لەوەشکرد، "ئه‌مریكا سزاكانی له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر ئێران زیاد ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ده‌یه‌وێت هاوكاریمان بۆ كات بۆ  كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

XENDAN

11 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/03/2020