هەواڵ ‌
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق: زیاترله‌ 2600 خۆپیشانده‌ر ئازاد كراون
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 2600 خۆپیشانده‌ر ئازاد كراون.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له‌ عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2019 به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه‌ تائێستا 2 هه‌زار و 626 خۆپیشانده‌ر ئازاد كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هێشتا 181 ده‌ستگیركراوی دیكه‌ به‌پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌یان كراوه‌، له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییدان.

له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له‌ به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی تری عیراق سه‌ریهه‌ڵدا و به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌ زیاترله‌ 400 كه‌س تائێستا كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و سه‌دانی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.

خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشته‌ ئاستێك كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ست له‌ پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه‌ و حكومه‌ته‌كه‌ی بكات، به‌ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر.

MILLET

16 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/12/2019