هەواڵ ‌
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستپێده‌كات

 

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9-12-2019 كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ زوبێر عوسمان سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دوو شه‌ممه‌ له‌ سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه‌ تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگده‌ران به‌شێوازێكی زۆر مه‌ده‌نییانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
وتیشی: له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌ كۆی 363 كاندید 73 كاندید كه‌ ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستده‌هێنن به‌شداری كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن و 969 ده‌نگده‌ریش ده‌نگده‌ده‌ن.زوبێر عوسمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ره‌تا له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی 438 كاندید هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێك له‌ كاندیده‌كان له‌ پرۆسه‌كه‌ كشانه‌وه‌و له‌ئێستادا 363 كاندید به‌شداری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.


PUKmedia  


14 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/12/2019