هەواڵ ‌
بوومه‌له‌رزه‌ شه‌ش پارێزگای ئێران ده‌هه‌ژێنێت

 

ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ شه‌ش پارێزگای ئێرانی هه‌ژاندووه‌ و زیاتر له‌ 300 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.
ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.9 به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌رده‌بیل، گیلان، ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا، زه‌نجان و قه‌زوین- ی هه‌ژاندووه‌ و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 346 كه‌س بریندار بوون.

 

PUKmedia 


17 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2019