هەواڵ ‌
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ: گولـله‌ فرمێسكڕێژه‌كان راسته‌وخۆ به‌ سه‌ری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌نرێن
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ راسته‌وخۆ گولـله‌ی غازه‌ فرمێسكڕێژه‌كان به‌ سه‌ری خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌نێن.
نێرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراق راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ركرد و رایگه‌یاند له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌م، تا 4ی ئه‌م مانگه‌، 16 خۆپیشانده‌ر به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولـله‌ی غازه‌ فرمێسكڕێژه‌كانه‌وه‌ به‌ سه‌ریان، كوژراون. هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا 97 كه‌س كوژراون، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت كه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان 105 كه‌س و پێنج هه‌زار و 655ی تریش برینداربوون.
ساره‌ لیا ویستن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه‌ له‌ نێو ئه‌و كوژراوانه‌دا ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌ گولـله‌ی غازه‌ فرمێسكڕێژه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.



MILLET

19 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2019