هەواڵ ‌
عادل عەبدولمەهدی: بوونی كێشە لەبودجە ئاستەنگی دروست دەكات
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدی كردەوە لەگرنگی بودجەی گشتی لەپاراستنی گوزەرانی هاوڵاتیان و وڵات و ئابوورییەكەی و ئاماژەی بەوەكرد: كاركردن بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بودجەیەك كە توانای بەرێوەبردنی ئابووری وڵاتی هەبێت بەشێوەیەكی زانستی و زیادكردنی سەرچاوەكانی دیكەی داهات.
عادل عەبدولمەهدی لەمیانی سەرۆكایەتی كردنی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ووتی: كاردەكەن بۆ دەستكردن بەچاكسازیی جدی و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ هەموو كێشە داراییە هەڵپەسێردراوەكان. وتیشی: قەرزە ناوخۆی و دەرەكییەكانی عیراق رووی لە زیادبوونە و پرۆژە وەستاوەكان بێكاری زۆری دروستكردووە و پێویستە چاو بەسیستمی باجدا بخشێنینەوە و بودجەی 2020 بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان بێت.


GK

14 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/11/2019