هەواڵ ‌
نووسینگەی عەبدولمەهدی: ئەو بەڵێنانەی بە خۆپیشاندەران دراون جێبەجێدەكرێن
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوان دەكات بۆ تاووتوێكردنی بودجەی گشتی 2020. 
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی نوێی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020 كراوە. روونیشیكردەوە كە رەشنووسە نوێكە بەپێی تێگەیشتن و ئەو بنەما نوێیانە ئامادە كراوە كە لە بەرنامەی حكومەتدا خراونەتەڕوو، هاوكات پابەندبوونی حكومەت بە جێبەجێكردنی هەموو ئەو بەڵێنانەی بە خۆپیشاندەرانی دون. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە رەشنووسی نوێی بودجە بە جۆرێك ئامادەكراوە كە ساڵی داهاتوو داهات زیاد بكات و رێژەی كورتهێنانیش كەمراوەتەوە.
 

MILLET

23 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/11/2019