هەواڵ ‌
ڕوسیا داوای پاشەکشە لە هەسەدە دەکات
دوای ئەوەی ڕوسیا و تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ڕێکەوتن، كرملن لە بەیاننامەیەكدا داوا لە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە سنورەكانی توركیا پاشەكشە بكەن، ئەگەر نا ئەوان رێگە بە سوپای توركیا دەدەن هێرشیان بكاتە سەر.
لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی كۆماری روسیا دەڵێت ئەمریكا لەگەڵ كوردەكان هاوپەمیان بووە و هانی داون لە دژی توركیا بجەنگن و ئێستاش ناپاكی لەگەڵ كردوون.لە بەیاننامەكەدا سەرۆكایەتی كۆماری روسیا دەڵێت پێویستە هەسەدە بكشێتەوە، ئەگەر نا ناوچەكە بەجێدەهێڵین تا رووبەڕووی گورزی سەربازی توركیا ببنەوە.


21 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/10/2019