هەواڵ ‌
وه‌فیق سامه‌ڕائی‌: حكومه‌تی‌ عیراق كار بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رۆژئاوا ده‌كات
سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عس ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌تی‌ عیراق رێوشوێنه‌كانی‌ بۆ پاراستنی‌ سنوور و جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رۆژئاوا ده‌ست پێكردووه‌.
وه‌فیق سامه‌ڕائی سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ نووسینێكدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ باكووری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا گۆڕانكاری‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ روویدا.وه‌فیق سامه‌ڕائی نووسیویه‌تی‌: "دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا، بزووتنه‌وه‌ی‌ چه‌كداری‌ كوردی‌ ناچاربوو به‌بێ‌ مه‌رج به‌ره‌و دیمه‌شق بگه‌ڕێته‌وه‌ و هێزه‌كانی‌ سوریا گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كانی‌ سه‌رسنووری‌ توركیا و له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ حه‌سه‌كه‌ و باكووری‌ رۆژهه‌ڵات بڵاوبوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی‌ گه‌وره‌یه‌".
سه‌رۆكی پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ عیراق له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عس ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌ كورده‌كان به‌رده‌وامن له‌ كشانه‌وه‌ به‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌سنووره‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ‌ داواكارییه‌كانی‌ توركیا بگونجێت".ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "دواتریش به‌پێی‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ‌ سوریا، توركیا هێزه‌كانی‌ ده‌كێشێته‌وه‌ تا رێگری‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سعودیه‌ و ئیمارات كه‌ دوو نه‌یاری‌ ئێستای‌ توركیان، بكه‌ن و پێده‌چێت دواتر رۆڵی‌ سوریا له‌ رۆژئاوای‌ كه‌نداو ببینین".وه‌فیق سامه‌ڕائی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "عیراق رێوشوێنی‌ ناوه‌ندی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی‌ سنووره‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ سوریا و جیاكردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رۆژئاوا".

MILLET

7 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/10/2019