هەواڵ ‌
وەزیری دەرەوەی توركیا: 24 سەعات ماوە لەبەردەم هەسەدە بۆ كشانەوە
وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت،ئەگەر تا 24 سەعاتی تر هەسەدە لە سنووری ناوچەی ئارام لە سوریا نەكشێتەوە،ئەوا دەست بە هێرشەكانیان دەكەنەوە.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، ئەمریكا لە كاتێكدا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا هەماهەنگی لەگەڵ توركیا دەكات، بەڵام چەك رادەستی هەسەدەش دەكات، وتیشی 360 هەزار ئاوارەی سوریا كە لە توركیابوون گەراونەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی كە توركیا لە سوریا كۆنترۆڵی كردووە.
روونیشیكردەوە 24 سەعات ماوە بۆ تەواو بوونی وادەی ئاگربەست و ئەگەر تا ئەو وادەیە هەسەدە لەو ناوچانە نەكشێنەوە كە دەكەونە چوارچێوەی ناوچەی ئارام هێرشە سەربازییەكانیان لە سوریا دەستپێدەكاتەوە.

KURDSAT

33 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/10/2019