هەواڵ ‌
توركیا هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و زۆربەی وڵاتانیش ئیدانەی دەکەن

سەرۆك کۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان  دەستپێكردنی هێرشی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن توركیاوە بەناوی " كانی ئاشتی" دەستیپێكردوە و ئیدارەی رۆژهەڵاتی باكوری سوریا دەكاتە ئامانج.بەپێی زانیارییەكان فڕۆكەكانی توركیا سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكەن و  ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان بۆردوومانكردوە.یەکێتی ئەوروپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای وەستانی هێرشەکان دەکات. هەر سەبارەت بەو پێشهاتە بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و تاوتوێی پەرەسەندنەکانی باکوری سوریا بکات.


26 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/10/2019