هەواڵ ‌
"یەكێتی و گۆڕان پەیوەندییەكانیان پتەوتر دەكەن"

 

ئەمڕۆ چوار شەممە وەفدێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوو لە كۆبوونەوەیەكیشدا گفتوگۆی چەند پرسێكی سیاسیان كرد.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: وەفدەكەی یەكێتی بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عومەر سەید عەلی بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی بزوتنەكەی كردووە و هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستون.هاوكات هەر لەوبارەیەوە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسی كرد و پیرۆزبایمان لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەش كرد.راشیگەیاند: لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانمان پتەوتر دەكەین و پەرەی پێدەدەین.رۆژی 14-9-2019 لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا، هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا و تێیدا عومەر سەید عەلی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بووەوە بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەكە.

 

PUKmedia 


14 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/10/2019