هەواڵ ‌
پۆمپیۆ: چاوپێكەوتنی نێوان ترەمپ و رۆحانی پەیوەستە بە خامنەییەوە
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەنێوان سەرۆكی ئێران و سەرۆكی وڵاتەكەیدا، بابەتێكە پەیوەستە بە رابەری باڵای شۆرشی ئێرانەوە.مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئەی بی سی ئەمریكیدا دوێنێ یەكشەممە رایگەیاند "چاوپێكەوتنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان و حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران بابەتێكە دەگەڕێتەوە بۆ ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئێران".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەمریكا دەیەوێت دانوستان ئەنجامبدات و سەرۆك ترەمپ-یش دوپاتیكردەوەتەوە كە ئامادەیە لەگەڵ حەسەن رۆحانی بێمەرجی پێشوەختە كۆببێتەوە، چەندینجاریش ئەو وتانەی راگەیاندوە لە ماوەی رابردودا".پۆمپیۆ لە وتەكانیدا رونیكردەوە "ئەمریكا دەزانێت كە دەبێت ئەو بابەت كۆتایی پێبهێنرێت و چەنگ و توندوتیژیان لەگەڵ ئێراندا ناوێت، بەڵكو دەیانەوێت سوپای پاسداران لە سەرتاسەری جیهان هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و گەلی ئەمریكی بوەستێنێت، هەوڵدەدەین گرەنتی بدەینە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكیەكان".سەبارەت بە سیستمی ئەتۆمی ئێران ئەو بەرپرسەی ئەمریكا وتی "هەمو ئامانجمان ئەو بابەتانەیە كە باسمكردن، بەڵام ئێران لەژێر چاودێری سەرۆك ترەمپ-دا نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی".لە وەڵامی پرسیارێكیدشا سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی كۆبونەوە لەنێوان ترەمپ و رۆحانیدا، پۆمپیۆ رایگەیاند "ناتوانێت لەوبارەیەوە هیچ بڵێت، چونكە ئەو بڕیارە لەلایەن ئایەتوڵا عەلی خامنەییەوە دەدرێت بەو ئاراستەیەی كە دەیەوێت وڵاتەكەی بەرەو كوێ بەرێت".

XENDAN

11 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/09/2019