هەواڵ ‌
حیزبوڵڵای لوبنانی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی ڕادەگەیەنێت

 

کەناڵی مەناری سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی وتی حیزبوڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خستۆتە خوارەوە دوای ئەوەی فڕۆکەکە بەسەر شارۆچکەیەکی باشووری نزیک سنووری نێوان لوبنان و ئیسڕائیلدا ڕۆشتووە.
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی " فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئیسڕائیلییەکە ئێستا لەژێر دەستی ئێمەدایە."هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان شەڕ و پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان چەکدارانی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسڕائیل، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
ڕابەری حیزبوڵڵا حەسەن نەسروڵا لۆمەی ئیسڕائیلی کرد لەسەر هێرشەکە و بەڵێنیدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئیسڕائیلییانە بکاتە ئامانج کە دێنە ناو ئاسمانی لوبنانەوە.

VOA

9 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/09/2019