هەواڵ ‌
كوژرانی هەشت تیرۆریستی داعش لە نەینەوا

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند كە لە ئاكامی هێرشی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە رێكخراوی داعش بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوەكە لە سنووری پارێزگای نەینەوا، هەشت تیرۆریست كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە رێكخراوی داعش، پاشماوەكانی رێكخراوەكەیان لە دوورگەی حاوی ئەسلان سەربە ناحیەی حەمام عەلیل باشووری پارێزگای نەینەوا بۆردومانكردووە.بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، هەشت تیرۆریستی داعش كوژراون.

AA

10 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/09/2019