هەواڵ ‌
وتەبێژی حکومەتی ئێران: تا 2021 لە سزا سەپێنراوەکان دەربازمان دەبێت
وتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی رابعی رایدەگەیەنێت تا دو ساڵی دیکە ئێران لە سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت.
رابعی وتی" حکومەتی حەسەن رۆحانی هەمو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ، تا بتوانێت لە مانگی ئاداری 2021 دا و لەگەڵ رادەستکردی ئیدارەی حکومەتەکەی بە سەرۆکی داهاتوی وڵات، سزا سەپێنراوەکانی سەری هەڵبگرێت".رابعی ئاماژەشی بەوەدا، واشنتن "سیاسەتی زۆرترین فشار" لەسەر تاران جێبەجێ دەکات لە پێناو دەستەبەورکردنی پێنج ئامانجی خۆی.بەگوێرەی وتەکانی رابعی پێنج ئامانجەکەی واشنتن بریتین لە؛ ١-فشارخستنە سەر ئێران بۆ ملکەچ بون و ئەنجامدانی گفتوگۆ،١-پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی هەرێمی لە پێناو ئینفرازکردنی ئێران، ٣-هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر، لەپێناو داروخانی ئابوری ئێران. ٤-هاندانی دروستبونی خۆپیشاندانی ناوخۆی لە ئێران و سەرهەڵدانی پشێوی لە دژی حکومەت، 5- وا لە ئێران بکات بە هەڵپەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە بچێتە دەرەوە، تا ئێران روبەروی مادەی 7 لە کۆنوسی یاسای نەتەوە یەکگەتوەکان بکاتەوە.وتەبێژی حکومەتی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر رێکخراوی بەرگری دیموکراسی نێودەولەتی و وتی"ئەو دەزگایەیەی کە پێی دەڵێن رێکخروای بەرگری دیموکراسی، بەکرێگیراوی فکری زایۆنیەکانە و ئامانی بە دەستوریکردنی سزا سەپێنراوەکانی ئێرانە".
مادەی حەوت لە کۆنوسی یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان، رێگە بە پێکهێنانی لۆبیەکی نێودەوڵەتی دەدات لەکاتی مەترسیەکی جەنگی لە جیهاندا و شەرعیەت دەدات بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لە دژی وڵاتێک "لەپێناو بەرقەرار کردنی ئاشتی".

XENDAN

11 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/09/2019