هەواڵ ‌
یەكێتی 7-12 ی ئەمساڵ بۆ بەستنی كۆنگرە دیاریدەكات

 

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی هات و رۆژی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی دیاریكرا.
لەوبارەیەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەكۆی دەنگ لەكەشێكی هەڤاڵانەدا بڕیاریدا كۆنگرەی خۆی لە رۆژی 7-12ی ئەمساڵدا ببەستێت.وتیشی: لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دراوەو لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی راسپاردووە بەردەوام بێت و دەستوبرد بكات لە ئامادەكارییەكانی لەگەڵ لیژنە فەرعییەكاندا بۆ ئامادەبوون بۆ بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا.
هەروەها وتی : وەكو لەخشتەی كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا بوو، باسی بارودۆخی عیراق و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بارودۆخی كوردستان دوای قۆناغی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەركەوتوویی، بڕگەی گەورەو جێگەی مشتومڕی زۆری هەڤاڵانی سەركردایەتی یەكێتی بوو، لەوبارەیەشەوە بڕیاری پێویست درا.لەوبارەیەشەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی بەلاغێكی بڵاوكردەوە.


PUKMEDIA

12 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/09/2019