هەواڵ ‌
ئەڵمانیا لەناو سوپادا روبەڕووی دیاردەی توندڕەوی دەبێتەوە

 

دوای ئاشكرابوونی ململانێی راسترەوە توندڕەوەكان لەڕیزەكانی سوپای ئەڵمانیدا دامەزراوەی سەربازی ئەڵمانی لەپێكهاتەی ئیداری و بەڕێوەبردنیا بەئامانجی ئاشكراكردنی كەسانی توندڕەوی راستڕەو رێگەگرتنیان لەوەی ریزەكانی سوپا بكەنە مەیدانی كارو چالاكیەكانیان گۆڕانكاری دەكات تا بتوانرێت پێشوەخت سنور بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێت. 
لەمبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا چاكسازی لەدەزگای هەواڵگری خۆیدا كە بە (MAD) ناسراوە بەئامانجی ئاشكراكردنی ئەوانەی ئاراستەی راستڕەوی توندرەویان هەیەو لەیەكەكانی سوپای ئەڵمانیدا خۆیان رێكخستوە دەستپێكردووە.ئەمڕۆ هەینی 6ی ئەیلولی 2019 شپیگلی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەداوە لە پایزی داهاتودا بوركهارد ئیڤینی بەڕێوەبەری ئێستای یەكەی روبەڕووبونەوەی سیخوڕی لەنوسینگەی فیدراڵی دەستەی پاراستنی دەستور دەكرێتە جێگری دووەمی سەرۆكی هەواڵگری سەربازی ئەڵمانی وەك پلەیەكی باڵای سەربازی. بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڕیارە سەدان دەرفەتی كار لەدەزگای هەواڵگری برەخسێنرێ وەك بەشێك لەچاكسازی و پێشتریش وەزارەتی بەرگری رەخنەی لەوە گرتبوو كەوەك پێویست لەناو سوپادا روبەڕووی راستڕەوە توندڕەوەكان نەبونەتەوە.

PUKMEDIA

8 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/09/2019