هەواڵ ‌
نرخی نەوت هەڵکشان بەخۆوە دەبینێت

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 60 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 ی 9 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 60 دۆلار و 72 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 58 دۆلار و 45 سه‌نت بوو.هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 56 دۆلار و 19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 54 دۆلار و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

MILLET

13 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/09/2019