هەواڵ ‌
زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە

 

له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا سەدان هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند:  له‌ رۆژی 8ی ئاب تا 12 ئاب كه‌ ده‌گاته‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، 208 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.وتیشی: زۆربه‌ی گه‌شتیاران له‌خواروناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌ هاتوون.وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و ئاماره‌، ئاماری سه‌ره‌تایین، ئاماری كۆتایی له‌دوای جه‌ژن ڕایده‌گه‌یه‌نین، چونكه‌ هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌و ژماره‌كه‌ له‌ زیادبوون دایه‌.

 

 
PUKMEDIA

6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/08/2019