هەواڵ ‌
ئێران: هەر کەشتییەکمان بوێت لە هەر کاتێکدا بێت دەستبەسەری دەکەین
ئەمڕۆ 12ی ئابی 2019 فەرماندەى دەریاوانى سوپاى پاسدارانى ئێران، رایگەیاند "هێزەکانمان دەتوانن لەهەر کاتێکدا بێت هەر کەشتییەک دەستبەسەر بکەن، تەنانەت ئەگەر کەشتى بەریتانى و ئەمریکیش هاوەڵى بێت".
عەلى رەزا تەنگسیرى، فەرماندەى دەریاوانى لە سوپاى پاسدارانى ئێران، لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هۆشداریدا لە هەر دەستوەردانێکی نایاسایى لە ئاوى کەنداودا.پەیامێکیشى ئاڕاستەى دەوڵەتانى ناوچەکە و جیهان کرد و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "ئێران بەردەوام دەبێت لە گرەنتیکردنى گەرووى هورمز بۆ ئەوەى بتوانێت لەوێوە هەناردەى نەوت بکات".روونیشیکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا لەهەوڵى ئەوەدان سیناریۆى نوێ لەناوچەکە بسەپێنن بە ئامانجى ئەوەى شەرعییەت بە بوونیان لە ئاوى کەنداودا بدەن، پلانى ئەوەشیان هەیە دەوڵەتانى ناوچەکە تاڵان بکەن و دەوڵەتانى ئەوروپا و رۆژئاواى ئاسیا بەکاربهێنن کە پێویستیان بە نەوتى ئێران هەیە.

MILLET

55 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/08/2019