هەواڵ ‌
لە یەك مانگدا دو هەزار و 800 قوربانی دەستی تیرۆر لە عێراق تۆماركراوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری یەك مانگی قوربانیانی تیرۆر-ی لە عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تەنها لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا دو هەزار و 800 قوربانی هەیە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتوە، تەنها لە مانگی كانونی دوەمی ساڵی 2019دا، لە ئاكامی كردەوە تیرۆریستیەكان هەزار كوژراو و هەزار و 800 بریندار تۆماركراون.ئەوە لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی عێراق رایانگەیاندوە، سەرەتای هاتنی رێكخراوی چەكداری داعش بۆ عێراق تا ئێستا بوە هۆی ئاوارەبونی زیاتر لە 140 هەزار دانیشتوی شارەكانی خواروی عێراق، كە تا ئێستاش پرۆسەكان بۆ دەستگیكردنی پاشماوەكانیان لەو شارانە بەردەوامە.بەپێی ئامارە فەرمیەكان، پاش ساڵی 2008 كە هەشت هەزار كەس لە عێراق كوژران، ساڵی 2013 بە خوێناویترین ساڵ لە عێراق دادەنرێت.

XENDAN

5 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/08/2019