هەواڵ ‌
عەباس موسەوی: ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران نه‌بێت

 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكاییه‌كان چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ئێران نه‌بن و چونكه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ بێسووده‌.
سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-8-2019 ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكییه‌كان ساڵانێكی زۆره‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕوو نادات و تاران هه‌رگیز بۆ دانوستان ده‌ستپێشخه‌ر نابێت كه‌ تێیدا ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت. ناوبراو وتیشی: هیچ مرۆڤێكی ژیر كاتێك كه‌ له‌ گوشاردا بێت و به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت گفتوگۆ و دانوستان ناكات.موسه‌وی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌لایه‌ك رابه‌ری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كیش داوای گفتوگۆ و دانوستان ده‌كه‌ن.

PUKMEDIA

7 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/08/2019