هەواڵ ‌
یۆنهاب: ئەمەریکا داوای لە کۆریای باشوور کردووە سەرباز ڕەوانەی تەنگەی هورموز بکات

 

دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر داوای لە کۆریای باشوور کردووە سەرباز ڕوانەی تەنگەی هورموز بکات و بەشدار بێت لەو ئەرکە دەریاییەی ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات لە تەنگەکە.
دەزگاکە وتیشی ئیسپەر لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆریای باشوور جیۆنگ کیۆنگ دودا ئەم داوایەی پێشکەش کردووە.لەلای خۆیەوە جیۆنگ بە هاوتا ئەمەریکییەکەی وتووە سیئۆل بیر لە کۆمەڵێک بژاردە دەکاتەوە، چونکە هاوڵاتیانی کۆریای باشوور تەنگەکە و کەشتیەکانی بەکاردەهێنن.لە یەکەمین گەشتیدا وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا، مارک ئیسپەر ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە کۆریای باشوور و لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە.

VOA

5 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/08/2019