هەواڵ ‌
حکومەتی سوریا: ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیا دەستدرێژییە بۆ سەر سوریا

 

حکومەتی سوریا وتی ڕێکەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا " دەستدرێژییە " بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا.
دەزگای هەواڵی عەرەبیەی سوری لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سوریاوە بڵاویکردەوە " ڕێکەوتنەکە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێشێلکردنێکی تەواوی بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە."دەزگاکە لە زاری سەرچاوەکەوە دەڵێت " دەستدرێژی ئەمەریکا و تورکیا زیادبوونێکی مەترسیداری گرژییەکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا."

VOA

9 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/08/2019