هەواڵ ‌
بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی تاوتوێی دوا پێشهاتەکانیان کرد
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٧/١١ لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھاوکات جەختیش لە پێویستی خستنەگەڕی گشت تواناکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان.ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات، لە ڕێگای پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/07/2019