هەواڵ ‌
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران هەنگاوەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووە
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەدا رزگاركردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پابەندە بە وڵاتانی ئەوروپاوە كە تائێستا پشتیوانی لەو رێككەوتنە دەكەن.
 ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند دەبێت ئەو وڵاتانەی ئەوروپا رێگا چارەیەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ئێران ئەو دەستكەوتە ئابوورییانە بەدەستبهێنێت كە پێشتر لەلایەن ئەوروپییەكانەوە بەڵێنی پێدراوە، هاوكات لە بارەی ئەوەی تاران تا چەند پابەندبووە بە رێككەوتنەكەوە ، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ئەوەی خستەڕوو كە ئێران هەنگاوەكانی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووە و رێژەیەكی زۆری یۆرانیۆرم دەپیتێنێت بەڵام ئەو رێژە یۆرانیۆمەی كە ئێران دەیپیتێنێت رێگە پێدراوە و هیچ سەرپێچییەكی تێدا نییە.

GK

36 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/06/2019