هەواڵ ‌
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا

 

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٦/١٠ لە شاری ھەولێر پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو کرد.
لە دیدارەکەدا دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە گفتوگۆکرا.
هاوکات ته‌ئکید لە گرنگی ھاریکاری و دیالۆگی جددی کرایه‌وه‌ لە نێوان گشت لایەنەکان بۆ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لەزمانی ھەڕەشە، له‌ پێناو سەقامگیری ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی ئابووری لە ناوچەکەدا.ھەر لە دیدارەکەدا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات بکات.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

13 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2019