هەواڵ ‌
ئەمەریکا فەرمان بە کارمەندە ناپێویستەکانی دەکات عێراق جێبهێڵن

 

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمانی بە " کارمەندە حکومیە ناپێویستەکان " ی کردووە عێراق جێبهێڵن.
وەکو ئاماژەیەک بۆ کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، وتی " خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزای ئاسایی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت. حکومەتی ئەمەریکا توانایەکی سنوورداری هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریکی لە عێراق."هەروەها داوای لەوانە کرد کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە " بە زووترین کات بە هۆکارەکانی گواستنەوەی بازرگانی عێراق جێبهێڵن."



VOA


27 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/05/2019