هەواڵ ‌
جەبار یاوەر: ئەمریكاو ئەڵمانیا مەشقپێكردنیان بەپێشمەرگە راگرت

 

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: ئەمریكاو ئەڵمانیا بەهۆی ئاڵۆزی باوردۆخی ناوچەكەوە مەشقپێكردنیان بەهێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان راگرتوە.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە PUKmediaی وت: وەك رێوشوێنێكی خۆپاراستن، ئەمریكاو ئەڵمانیا هەموو چالاكییەكانیان لەڕووی سەربازییەوە، وەك مەشق و راوێژكاری لەگەڵ سەرجەم هێزە عیراقییەكان بەهێزی پێشمەرگەوە راگرتوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی رەسمی نەهاتووە بۆ ئێمەو ئاگادارمان بكەنەوە، ئەوەی هەیە لەلایەن حكومەتی وڵاتەكانیانەوە ئاگاداركراونەتەوە.وتیشی: سەرجەم چالاكییەكان لەهەرێم و عیراق سڕكردوەو هۆكارەكەشیان بۆ ئاڵۆزبوونی ناوچەكە گەڕاندوەتەوە، بەڵام دەڵێن راگرتنی مەشقەكان بۆ ماوەیەكی كاتییە.ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند: لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشق لەهێزەكانمان كراوەو مامۆستای مەشقیان بۆ پێگەیاندوین، بۆیە ئەگەر ئەو وڵاتانە مەشقەكانیان بەهێزی پێشمەرگە رابگرن، ئەوكاتە وەك وەزارەت بڕیاردەدەین ئەو مامۆستایانە مەشق بەهێزەكانی پێشمەرگە بكەن.


PUK MEDIA

6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/05/2019