هەواڵ ‌
ئەردۆگان و پۆتین بارودۆخی سوریا تاووتوێ دەكەن
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمیر پۆتین سەرۆكی روسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەشەوە، فەخرەدین ئاڵتون سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا تویتێكی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا تیشكی خستۆتە سەر ئەوەی كە بێجگە لە تاووتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنكەرە و مۆسكۆ. ئەردۆگان و پۆتین تاووتوێی دوا پێشهاتەكانی پارێزگای ئیدلب و باكووری رۆژئاوای سووریایان كردووە.وتیشی: سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوە داوە، هێرشە بەردەوامەكانی سوپای سویا بۆ سەر ناوچە ئارامەكان لەسوریا زیان بە دانوستانەكانی ئاستانا دەگەیەنێت. ئەردۆگان هۆشداریشیداوە لەوەی هەڵكشانی گرژی لە ئیدلب مەترسی لەباربردنی پێكهێنانی لیژنەی دەستووری سوریا و بەرەوپێشبردنی قۆناغی سیاسیی دەهێنێتە ئاراوە.


GK

77 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/05/2019