هەواڵ ‌
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پەمپیۆ وردەکاری هەڕەشەکانی ئێرانی بە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاگەیاندووە

 

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لە بڕۆکسل زانیاری وردی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێرانی بە بەرپرسانی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕاگەیاندووە.
نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک وتی " ئێران هەڕەشەیە، ئەم سەردانەش لە کاتێکی گونجاودا بوو لە ڕێگەیدا بۆ سوچی ڕوسیا."وتیشی " وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەیویست هەندێک وردەکاری بدات لەسەر ئەوەی کە بە ئاشکرا دەیڵێین. پێمان وایە پێویستە ئێران لەجیاتی ئەوەی هەڕەشە بکات وتوێژ تاقی بکاتەوە. هەڵبژاردنێکی خراپیان کردووە کە سەنگیان خستۆتە سەر هەڕەشەکردن."


VOA


26 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/05/2019